پۆڵەتیك پرێس:
ئەندامێكی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییە سەرەكییەكانی حكومەت لەئاستێكی باشدایە و پێی وایە قوڵایی ستراتیژی بۆیەكلایكردنەوەی كێشەكانی هەرێمی كوردستان بەغدایە نەك ئەنقەرە و تاران.
شوناس شێركۆ، ئهندامی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بە پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند، بارودۆخی عێراق ناجێگیرە بۆ سەردانی شاندی باڵای سیاسی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، چاوەڕێن تا بەغدا وەڵامیان بداتەوە ئەو شاندهشی بۆ ڕێكەوتنەكانی نێوان ناوەند و هەرێم چوونەتە ئهوێ هەموو دەسەڵاتێكیان هەبووە.
رونیشیكردەوە، سێ لایەنە سەرەكییەكەی هەرێم كه پێكهێنهری حكومهتن، بەردەوام لە گفتوگۆدان و پەیوەندییەكانیان لەئاستێكی باشدایە.
شوناس شێركۆ وتیشی: “حكومەتی عێراق بەشێكی زۆر لەداخوازییەكانی كوردی دابینكردووە، پێمانوایە دەبێت دەستوور ببێتە بەرنامەی داهاتووی حكومەتی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ كورد”.
“هەرێمی كوردستان هیچ بەدیلێكی نیە جگە لەبەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی چونكە بەغدا ئەو شوێنە كە كورد دەبێت كێشەكانی تێدا یەكلا بكاتەوە” ئهوهش بهوتهی شوناس شێركۆ.
وتەكانی ئەو ئەندامەی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەكاتێكدایە وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە لهبارهی ناردنی وهفدی ههرێم بۆ بهغدا:”نیەتەكان روون نین”.
عهدنان عوسمان ئهندامی خانهی راپهڕاندن و وتهبێژی بزوتنهوهی گۆڕان لهفهیسبووك نوسیویهتی، “لە کۆنەوەی سێ قۆڵی، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە وەفدێکی باڵای بڕیار بەدەستی سیاسی ـ حکومی سەردانی بەغدا بکات وهەوڵی رێکەوتن بدات، کەچی هەمان وەفدی جاران نێردرایەوە بەغدا”.
باسی لهوهشكرد “بۆیە تازە پێویست بە چونی وەفدی سیاسی ناکات، چونكه نیەتەکان رون نین”.