پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی توركیا، هێزی ئاسمانیی توركیا كاتژمێر 9:00ی شەوی یەكشەممە بۆردوومانی 20 پێگەی پارتی كرێكارانی كوردستان- پەكەكەی لە باشووری كوردستان كردووە.
وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنە لە دژی پەكەكەیە كە لە باكووری عێراقەوە هەڕەشە لە خەڵكی توركیا دەكات.
لە بەشێكی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی توركیادا هاتووە: “ئۆپەراسیۆنەكە بۆ لە ناوبردنی هێرشە تیرۆریستییەكان و پاراستنی ئاسایشی سنوورەكانمان كراون.
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی توركیا، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا پەناگە، ئەشكەوت و كۆگای پەكەكە بۆردوومان كراون و 20 ئامانج پێكراون. هەروەها باسی لەوە كردووە كە ژمارەیەكی زۆر گەریلا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هیچ ژمارەیەكی دیارینەكردووە.