روونكردنەوەی فەیسبووك دەربارەی لەكاركەوتنی ئەپەكانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، ئەپەكانی فەیسبووك و ئینستاگرام لەكاركەوتن، دواتر وەتسئەپیش لەكاركەوت.

كۆمپانیای فەیسبووك رایگەیاند، ئاگاداری ئەو كێشەیەن كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە و ئەپەكانی روودەدات و بە زووترین كات هەوڵی چارەسەركردنی دەدەن.

لە تویتێكدا، كۆمپانیای فەیسبووك رایگەیاند: ئاگادارین كە هەندێك كەس كێشەیان هەیە لە بەكارهێنانی ئەپەكانمان و بەرهەمەكانمان. كاردەكەین بۆ ئەوەی بەزووترین كات شتەكان بگەڕێنینەوە دۆخی ئاسایی، داوای لێبووردنیش دەكەین لە هەر نادڵنیاییەك.

لەگەڵ لەكاركەوتنی فەیسبووك، ئەپلیكەیشنی مەسنجەریش كە تایبەتە بە نامەگۆڕینەوە لەكاركەوتووە.

لەلایەكی دیكەوە بەهۆی كێشەی وەستانی ئەپەكانیەوە ، نرخی پشكەكانی فەیسبوك رۆژی دوشەممە، بەڕێژەی 6% پاشەکشەی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا