ئەپڵیكەیشنێك بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دادەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی ئەپڵیكەیشنێك هاوڵاتیان لە بەشەخۆراكی مانگانە ئاگادار دەكرێنەوە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، ئامادەكارییان كردووە بۆ دروستكردنی ئەپلیكەیشنێك، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە بەشەخۆراكی مانگانە و ئەو ماددانەی دابەش دەكرێت ئاگادار بكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی بە هاوكاریی پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەپلیكەیشنی ئەلیكترۆنیی تایبەت بە پڕۆژەی بەشەخۆراك رادەگەیەنێت، هاوڵاتییان دەتوانن لەو رێگەیەوە ئاگاداری چۆنێتیی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەببن.

روونیشیكردەوە، هاوڵاتییان دەشتوانن هەر ماددەیەكی خۆراكی مانگانەیان نەوێت، لە رێگەی ئەپلیكەیشنەكەوە رەتیبكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا