پێنج کەس بەتۆمەتی تەقاندنەوەی بۆمب لە ماڵێکدا دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە6ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، پێنج کەس بەتۆمەتی تەقاندنەوەی سێ بۆمب لە ماڵێکدا دەستگیرکران.

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی هاوڵاتیەک لای ئەفسەری ئێشکگر سکاڵای تۆمار کرد، کە بەوتەی خۆی  لە شەوی 2ی ئەم مانگە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو سێ بۆمبی جۆری (مۆڵۆتۆڤ) بە ماڵەکەیدا تەقێندراوەتەوە  دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و بڕیاری دادوەر بەدەستهات بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتباران و دەستگیرکردنیان”.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ناسنامەی تۆمەتباران و دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان، دەستبەجێ لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافەحە) بە هاوکاری هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن یەکێک لە تۆمەتباران دەستگیرکرا، دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر و دانپێدانانی تۆمەتبارەکە توانرا چوار تۆمەتباری دیکە لەلایەن مکافەحەوە دەستگیر بکرێت.

ڕوونیکردەوە، تۆمەتباران دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 342 لە یاسایی سزادانی عیراقی سەرجەمیان ڕاگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

هاوکات، هەر لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرا بەسەر سێ ماتۆڕسکیل کە تاوانەکەیان پێ ئەنجام دراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا