لە بەغدا خۆپیشاندانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەیان خۆپیشاندەر چوونە بەردەم دەرگای ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەختی عێراق و داوایان لە حکومەتی عێراق کرد لە بودجەدا گرەنتی دامەزراندنیان بکات.

لەوبارەیەوە میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، دەیان وانەبێژ و ئەو کەسانەی کرێی ڕۆژانەیان هەیە لە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی بەرگری لەبەردەم دەرگای ناوچەی سەوز دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی میدیاکانی عێراق، ئەو خۆپیشاندەرانە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن بیانخاتەسەر میلاکی هەمیشەیی.

چوارشەممەی ڕابردوو، دەیان کەس لەبەردەم ناوچەی سەوز گردبوونەوە و دووبارە داوایان لە حکومەتی عێراق کرد ئەو پەیمانە بباتەسەر کە دوو مانگ پێش ئێستا داویەتی و بەڵێنی دامەزراندنی پێداون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا