بەدواداچوون بۆ ئەو پارانە دەکرێت کە لەچوارچێوەی یاسای ئاسایشی خۆراکدا خەرجکراون

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpressل

لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق چەند لیژنەیەکی فەرعی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق پێکهێنا تا بەدواداچوون بۆ ئەو پارانە بکەن لە چوارچێوەی یاسای ئاسایشی خۆراك خەرجکراون.

لەوبارەیەوە ئەحمەد ڕەبیعی ئەندامی لیژنەی دەستپاکی ڕایگەیاند، “لیژنەکە بڕیاریداوە چەند لیژنەیەکی فەرعی پێکبهێنێت تا لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بەدواداچوون بۆ چارەنوسی ئەو پارانە بکەن کە لە چوارچێوەی یاسای ئاسایشی خۆراکدا خەرجکراون و دۆسیەی گەندەڵی لەوبارەیەوە بکاتەوە”.

وتیشی، “لیژنەکە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی جێبەجێکردنی ئەو یاسایە بانگهێشتی پەرلەمان دەکات”.

لەلایەکی دیکەوە عالیە نوسەیف، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی جەختی لەوەکردەوە، یاسای ئاسایشی خۆراک دڵەڕاوکێیەکی گەورەی دروست کردووە و لیژنەکە هەوڵدەدات نوسراوی فەرمی بۆ سەرجەم پارێزگاکان بنێرێت تا چاودێری پارەکانی ئاسایشی خۆراک بکەن بەتایبەت کە کەس نازانێت چۆن ئەو پارانە خەرجکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا