پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی باڵای خوێندن لە وەزارەتی ناوخۆ ناوی کاندیدانی وەرگیراوی سەر بە وەزارەتەکەی لە خوێندنی باڵا بڵاودەکاتەوە و داوایەکیش ئاراستەی ئەو کەسانە دەکات کە ناویان نەگەڕاوەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، رێککەوتی 13ی ئەیلوولی 2023، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای خوێندن لە وەزارەتی ناوخۆ، کۆنووسی وەرگرتنی 26 کاندیدی دەرچووی سەر بە وەزارەتەکەی پەسند کرد.
وەزارەتی ناوخۆ وێڕای ناردنی پیرۆزبای بۆ سەرجەم ئەو ئەفسەر و فەرمانبەر و کارمەندانەی ناویان لە لیستەکەدا گەڕاوەتەوە، هاوکات داواشیان لێ دەکات، سەردانی دیوانی وەزارەت بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن.
هاوکات داواش دەکات، ههر پێشكهشكارێك کە لە لیستی وەرگیراوان ناوی نەهاتووە و تانەی ههیه، دهتوانێت به نوسین له ماوهی (15) رۆژ له رێكهوتی بڵاوكردنهوهی ئهم بڵاوكراوهیه سهردانی دیوانی وهزارهت/ بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان/ دیراسات بكات بهمهرجێك له سهركهوتووانی خولی یهكهم بن.
لیستی سەرکەوتووانی بەرایی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ: