لەماوەی 24 کاتژمێردا 27 بوومەلەرزە لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا ڕوویانداوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، ناوەندی بوومەلەرزەزانی سوریا ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 27 بوومەلەرزە لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە ڕوویانداوە.

سەنتەری بوومەلەرزەزانی نیشتیمانی ڕایگەیاند، وێستگەکانی تۆڕی چاودێری بوومەلەرزەی نیشتمانی لە دوێنی ئێوارەوە تا کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 27 بوومەلەرزەیان تۆمارکردووە، کە زۆربەیان گوڕەکەیان لەنێوان یەک بۆ 3.9 پلەی ڕێختەربووە.

ئاماژەی بەوەکرد، سێ بوومەلەرزەیان لە باکوری ڕۆژئاوای لازقیەیان تۆمارکردووە، یەکەمیان لە قوڵی 28 کیلۆمەتر، دووەمیان 29 کیلۆمەتر و سێیەمیان 34 کیلۆمەتر.

هاوکات، بوومەلەرزەیەک لە ڕۆژئاوای حەما، 17 بوومەلەرزەی دیکە لە لیوای ئیسکەندەرون، بوومەلەرزەیەک لە کەنداوی ئیسکەندەرون و پێنج بوومەلەرزەش لە تورکیا.

لەکاتێکدا، لەمانگی شوباتەوە سوریا و تورکیا ڕووبەڕووی چەندین بوومەلەرزەی بەهێز بوونەتەوە، کە زیانێکی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا