“پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ 20% ی دانیشتوانی هەرێم ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی هەرێم کار بۆ ئەوە دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ 20% ی دانیشتوانی هەرێم ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 1 ی تەموزی 2021، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا 190 هەزار لە هەرێمی کوردستان ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، 70 هەزار کەسیش ژەمی یەکەم و دووەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە”

بەرزنجی وتیشی، “بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ 20% ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ڤاکسین وەربگرن”.

وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، “گەیشتن بەو ڕێژەیەی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا بە پشتیوانی وەزارەتی تەندروستی عێراق دەبێت بە دابینکردنی ڤاکسینی پێویست بۆ ئەو مەبەستە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا