پۆڵەتیک پرێس
ماڵپەڕی ئیندیا تودەی رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ئەپڵیکەیشنی وەتسئاپ بەمەبەستی نامە ناردن و پەیوەندیکردن بەکاردێت، هاوکات زۆر زانیاری دیکە لەبارەی بەکارهێنەرەکەی کۆدەکاتەوە.
ئەو زانیارییانەی وەتسئاپ لەبارەی بەکارهێنەرانییەوە کۆیان دەکاتەوە:
– جۆری مۆبایلەکە، وەتسئاپ لە توانایدایە بزانێت بە چ جۆرە مۆبایل و سیستمێک کاری پێدەکرێت.
– وەتسئاپ دەزانێت، چەندێک ئەپەکەی بەکاردەهێنیت و لە چ کاتێکدا و بۆ چ مەبەستێک کاری پێدەکەیت.
– وەتسئاپ دەتوانێت شوێنت بزانێت و تەنانەت بزانێت لە چ شار و ناوچەیەکیت بەڵام نازانێت بە دیاریکراوی لە چ ماڵێکدایت.
– وەتسئاپ لە توانایدایە بگاتە هەموو پەیوەندییە تایبەتەکانت و لیستی ژمارەی ناو مۆبایلەکەت و ژمارەکەی خۆشت.