وەتسئاپ تایبەتمەندێتییەکی نوێ زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

راپۆرتە رۆژنامەوانییە جیهانییەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد، ئەپڵیکەیشنی وەتسئاپ بەنیازە تایبەتمەندێتییەکی نوێ بۆ ئاپەکە زیاد بکات بەمەبەستی پتەوکردنی لایەنی ئەمنی داتاکانی بەکارهێنەر.

ئەمڕۆ دووشەممە، ماڵپەڕی تایمز نیوز ناو بڵاویکردەوە، ئەپڵیکەیشنی وەتسئاپ بەنیازە تایبەتمەندێتی پەنجەمۆر بۆ ئاپەکە زیادبکات هەتا داتاکانی کەسی بەکارهێنەر زیاتر پارێزراو بن.

ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا ئەو تایبەتمەندێتییە نوێیەی وەتسئاپ لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە.

ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەو تایبەتمەندێتییە لەسەر وەتسئاپ چالاک بکەن، پێویستە بچنە ناو Settingەوە، دواتر Account هەڵبژێرن، پاشان بچنە Privacy and Fingerprint Lock، دواتر دەتوانن پەنجەمۆر چالاک بکەن و پەنجەمۆری خۆیان تۆمار بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا