پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما جەستە زیاتر ڕوبەڕووی وشکبوونەوە دەبێتەوە، شێدارکردنەوەی جەستە زۆر پێویستە بۆ دووربوون لە کێشە تەندروستییەکان، هەندێک لە سەوزەواتەکان یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدەن.
ئەم سەزەواتانە یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدەن:
-خەیار
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ئاو یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکات لە وەرزی هاویندا.
-کاهوو
ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە بەیەکێک لە سەوزەواتە گرنگەکان بۆ جەستە دادەنرێت.
-تەماتە
ڕێژەیەکی زۆر ئاو و کانزای پۆتاسیۆمی تێدایە.
-بیبەری ڕەنگاوڕەنگ
دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان، ڕیشاڵ و ڤیتامین سی ڕێگری لە وشکبوونەوەی جەستە دەکەن و یارمەتی شێدارکردنەوەی دەدەن.