پۆڵەتیک پرێس
میوە و سەوزەواتەکان تەندروستترین جۆری خواردنن لەجیهاندا، چونکە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکانن، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک دڵ و شەکرە کەمدەکەنەوە.
ئەم جۆرانەی میوە و سەوزەواتەکان یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن بەپێی ماڵپەڕی”eatthis”:
-مزرەمەنیەکان
پڕتەقاڵ، لیمۆ و سندی بەباشترین بۆ دابەزاندنی کێش دادەنرێن، چونکە کالۆریان کەمە و دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاددەکەن.
-توو
خێزانی توو بەگشتی شاتوو، بلوبێری و شلیک گرنگییەکی زۆریان لە دابەزاندنی کێشدا هەیە، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانیان تێدایە و کالۆریان کەمە.
-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکانی وەک برۆکلی، قەرنابیت، کاهوو و جۆرەکانی دیکە کالۆریان کەمە و دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی و دابەزینی کێش هەیە.
-ئاڤۆکادۆ
دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست هەستی تێربوون زیاددەکات و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.