پۆڵەتیک پرێس
قژ بەهۆی چەندین کێشەی دەرەکی و ئاو و هەواو یان تێکچوونی هۆرمۆنەکان یان خۆراکی ناتەندروست توشی هەڵوەرین و کێشەکانی دیکە دەبێتەوە.
بۆ هەبوونی قژێکی جوان و سەرنجڕاکێش بێ ئەوەی توشی کێشە و هەڵوەرین بێ دەبێت گرنگی بە سیستمی خۆراکی تەندروست بدرێت و ئەو خواردنانە زیاتر بخورێت کە زیان بە قژ ناگەیەنن.
سوودەکانی شۆفان بۆ قژ:
-مادە سوودبەخشەکانی تێدایە ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات
-سیلیکای تێدایە یارمەتی پڕبوونی قژ دەدات و ڕەونەقی پێدەبەخشێت
-زینک و مس و ڤیتامین و پڕۆتینەکانی تێدایە یارمەتی گەشەی قژ دەدات و پارێزگاری لێدەکات بە بەهێزی بمێنێتەوە
-یارمەتی هێورکردنەوەی خوران و وشکی پێستی سەر دەدات، ڕێگری لە دروستبوونی کڕێش دەکات
-یارمەتی سەر دەدات لە پێستی مردوو ڕزگاری بێت و قژێکی جوان و سروشتیت پێدەبەخشێت