بۆ ئەوەی 100 ساڵ بژیت ئەم خواردن وخواردنەوانە بخۆ

پۆڵەتیک پرێس

دان پۆتنەر نوسەری ئەمریکی لەماوەی کارکردنی لەگەڵ ناشناڵ جیۆگرافی، هەروەها پەیمانگای نیشتیمانی تایبەت بە پیربوون ئاشکرای دەکات، هەندێک ناوچە لە جیهاندا هەیە خەڵکەکەی تەمەنێکی زیاتر دەژین هەروەها بە تەندروستیەکی باش، وەک سەردینیا لە ئیتاڵیا، ئۆکیناوا لە ژاپۆن، لۆما لیندا لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا.

پۆتنەر وتی، هەندێک ناوچە بە ناوی ناوچەی شین ناودەبرێت، دانیشتوانی ئەو ناوچانە بە شێوەیەکی تەندروست دەژین، چالاکیان زۆرە بە درێژایی ڕۆژ، پەیوەندی کۆمەڵایاتیان باشە هەروەها ئامانجێکیان هەیە لە ژیاندا.

ئاماژە بەوەش دەدات، بێجگە لە چالاکیەکانیان سیستمی خواردنیشیان هەیە، لەوانەش ٧ جۆر خواردن و خواردنەوەیان هەیە بۆ تەمەنێکی درێژ کە بریتین لە.

١-خواردنی فاسۆلیا

٢-سەوزەواتەکانی وەک بروکولی، قەرنابیت کەلەرم لە کۆمەڵێک پێکهاتەی سروشتی پێک دێت سودی زۆری بۆ دڵ هەیە، لەگەڵ هەندێک جۆری شێرپەنجە.

٣-چەرەسات، دانیشتوانی ناوچەی شین ڕۆژانە گوێز دەخۆن

٤-ئاو خواردنەوە، کە یارمەتی شێدار کردنەوەی جەستە دەدات.

٥-نەخواردنی شەکری زیادە

٦-نەخواردنی گۆشتی زۆر

٧-گەرم وگوڕی خێزانی

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا