وڵاتە هەژارەکان تا ساڵی ٢٠٢٤ ڤاکسینیان پێناگات

پۆڵەتیک پرێس

راپۆرتێکی زانکۆی دیوکی ئەمریکی ئاشکرای کرد، حکومەتی وڵاتە دەوڵەمەندەکان لە دانوستاندان بۆ کڕینی نزیکەی هەشت ملیار و هەشت ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا، ئەوەش بەو مانایە دێت زۆرێک لە وڵاتە هەژارەکان تا ساڵی ٢٠٢٤ دەستیان بە ڤاکسین ناگات.

رۆژنامەی گاردیان راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، تا ئێستا رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی هیچ ڤاکسینێک نەدراوە لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا زیاتر لە ٣٢٠ جۆری ڤاکسین لە قۆناغی پەرەسەندندان، بەڵام چەند دەوڵەتێکی دەوڵەمەند هەستاون بە کڕینی پێشوەختەی سێ ملیار و ٧٣ ملیۆن دانە لەو ڤاکسینانەی لەژێر تاقیکردنەوەدان و بەنیازن پێنج ملیاری دیکەش بکڕن.

توێژەران ئاماژە بەوەدەکەن، رەنگە دابینکردنی ڤاکسینی تەواوەتی بۆ هەموو جیهان سێ بۆ چوار ساڵ بخایەنێت، ئەوەش بەو مانایە دێت زۆرێک لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان دەتوانن ڤاکسین بۆ دانیشتووانیان دابین بکەن بەڵام وڵاتانی کەم دەرامەت بێبەش دەبن.

پێشتریش، ١٦٧ وڵات رەزامەندی خۆیان لەسەر رێککەوتنی مێژوویی دابەشکردنی خێرا و یەکسانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەربڕی، بەمەبەستی پاراستنی سیستمە تەندروستییە لاوازەکان و کارمەندانی تەندروستیی و ئەو کەسانەی لە چاودێری کۆمەڵایەتیدا کاردەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا