فڵچەی ددان دەبێتە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

پۆڵەتیك پرێس

لێكۆڵەرەوان دەڵێن فڵچەی ددان وەك گەنجینەیەك وایە بۆ گیانلەبەرە وردەكان و دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشیەكان

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی بەڕازیلی پاككردنەوەی فڵچەی ددان ڕێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێت بە تایبەتی لە كاتی بەكارهێنان یا دەست لێدانی فڵچەی كەسانی دیكە،ئەو فڵچانەی پاك ناكرێنەوە گەنجینەیەكە بۆ میكرۆب و دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشیەكان، نابێت چەند فڵچەیەكی جیاواز لە یەك شوێندا دابنرێت بۆ ئەوەی دەستی لێنەدرێت و پیس نەبێت.

پاكردنەوەی فڵچەی ددان و بۆشایی دەم گرنگە بۆ دوركەوتنەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە تایبەتی لەو كەسانەدا كە هەڵگرن بەڵام نیشانەكانی دیار نییە یان چاوەڕێی ئەنجامی پشكنینی ڤایرۆسەكەن،هەروەها بەكارهێنانی فڵچەی كەسانی دیكە زۆر ترسناكە بۆ توشبوون بە ڤایرۆسەكە یان نەخۆشی هەوكردنی جگەر.

بۆ ڕێگریكردن لە گواستنەوەی بەكتریا و ڤایرۆس و نەخۆشیەكان پێویستە گیراوەی پاككەرەوەی دەم بەكاربهێنرێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا