گرژبوونی ماسولکەکان ئاماژەیە بۆ چی؟

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێک بە ناوی یۆری ئادروسۆڤ کە پسپۆڕی نەخۆشیەکانی دەمارە، ئاشکرای دەکات، گرژبوونی ماسولکەکان نیشانەن بۆ دووبارە بوونەوەی سەر ئێشەو تێکچوونی ماسولکەکان.

بەپێی وتەکانی ئەو پزیشکە، پێویستە گرژبوونی ماسولکەکان فەرامۆش نەکرێت، بە تایبەتی ئەگەر هاتوو لە ماسولکەکانی دەم و چاو و سەر و قۆڵەکانەوە دەست پێ بکات.

ئاماژە بەوە دەدا ئەگەر هاتوو توشی گرژبوونی ماسولکەکان بویت، بەبێ ویستی خۆت ماسولکەکانت جوڵان واتە لا ئیرادی، بە تایبەت ماسولکەی دەم و چاو سەر و قۆڵەکان زۆر مەترسیدارن و پێویستە ئاگادار بیت و سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت چونکە ڕەنگە نەخۆشیەکی مەترسیدارت هەبێت.

هەروەها دەڵێت، هۆکاری گرژبوونی ماسولکەکانی قاچ، نیشانەیە بۆ هەبوونی کێشە لە ئێسکدا.

تێکچوونی جوڵەی ماسولکەکان و گرژبوونیان ڕەنگە بە هۆی، کەمی مەگنسیۆم و بۆتاسیۆمەوە بێت، هەندێک کاتیش لە پێکردنی پێڵاوی خراپ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا