پۆڵەتیک پرێس
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن یەکێکە لە کێشە تەندروستییە باوەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک دڵ، گورچیلە، جەڵتەی دڵ و مێشک زیادەکات، بۆیە پێویستە لەڕێگەی سیستمی خۆراکیەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
دوورکەوتنەوە لە هەندێک خواردن و زیادکردنی هەندێک خواردن بۆ سیستمی خۆراکی یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدەن بەپێی ماڵپەڕی”eatthis”.
باشترین خواردنەکان بۆ دابەزینی پەستانی خوێن:
-مریشک
مریشلی بەبێ پێستەکەی یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، بەمەرجێک زۆر کەم خوێی تێدابێت، بەهارات و بیبەر بۆ خۆشکردنی تامەکەی لەجێی خوێ بەکاربهێنرێت.
-سپێنەی هێلکە
توێژینەوەکان دەریانخستووە سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە پڕۆتین وەک ئەوەی لە سپێنەی هێلکەدا هەیە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-تۆوی چیا
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، پڕۆتین و ئۆمێگا3ی تێدایە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-جەرجیر
کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دابەزینی پەستانی خوێن هەیە، بەهۆی هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە نیترات، کە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-کیوی
ڕۆڵێکی زۆری لە دابەزینی پەستانی خوێندا هەیە.