پۆڵەتیک پرێس
هەندیک لە خواردنەکان سوودێکی زۆریان بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش و بەخشینی وزە بە جەستە هەیە، بەشێکی زۆری خەڵک بیر لەو خواردنانە دەکەنەوە کە بەرگری لە لەش دەکەن لەکاتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو “ئۆمیکرۆن” کە بەراورد بە کۆڤید19 بەشێوەیەکی زۆر خێرا بڵاودەبێتەوە.
لەکاتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانە بۆ سیستمی خۆراکیت زیاد بکەیت کە یارمەتی خێرا چاکبونەوەت دەدات، زانایان جەختیان لەوەکردەوە یەکێک لە نیشانە زۆر باوەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن ئازاری قورگە وادەکات کەسەکان خواستی خواردنیان نەمێنێت.
پزیشکێکی پسپۆڕ باس لەهەندێک لەو خواردنانە دەکات کە لەکاتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئۆمیکرۆن سوودیان هەیە و پێویستە بخورێن ئەوانیش:
-سەوزەواتەکان
سەوزەواتە کوڵاوەکان بە گشتی و بەتایبەتی بڕۆکلی و کەلەرم سوودێکی زۆریان هەیە.
-ماست
یەکێکە لەو جۆرەی شیرەمەنیەکان کە دەتوانرێت لەکاتی توشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بخورێت، چونکە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین هەروەها نەرم و ساردە گەروو هێوردەکاتەوە.
-ئایس کرێم
خواردنی ئایس کرێم یەکێکە لە بژاردە زۆر باشەکان، بەڵام بۆ ئەو کەسانە نا کە توشبووی شەکرەن، بەشێوەیەکی گشتی ئایس کرێم لە گلۆکۆز و پڕۆتین پێکدێت دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش زۆربەی ئەو کەسانەی توشی کۆرۆناش دەبن بەشێوەیەکی زۆر خێرا کێشیان لەدەست دەدەن.
-شۆربا
شلەمەنیەکان بەگشتی و بەتایبەتی شۆربای پڕ لە پڕۆتین واتە ئەو جۆرانەی لە گۆشت، مریشک و سەوزەواتەکان دروست دەکرێن یارمەتی جەستە دەدەن روبەڕووی ڤایرۆسەکە ببێتەوە.
-مەعکەرۆنی
ژەمێکی مەعکەرۆنی دەوڵەمەند بە پڕۆتین واتە لە گۆشت، مریشک، سەوزەوات و سۆسی تەماتە دروست کرابێت بە ژەمێکی زۆر باش دادەنرێت بەتایبەتی لەو کاتەی نیشانەکانی ڤایرۆسە بەرەو نەمان دەچن.