هۆکارەکانی خوورانی پێستی سەر

پۆڵەتیک پرێس

خوورانی پێستی سەر یەکێکە لە کێشە زۆر باوەکانی پێست، لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە بەڕادەیەک بێت ببێتە هۆی بێزارکردنی خاوەنەکەی، چەندین هۆکاری جیاوازی هەن دەبنە هۆی خوورانی پێستی سەر، لەوانەیە خوورانی پێستی سەر نیشانە بێت بۆ نەخۆشی یان کێشەکانی پێست بۆیە دەبێت پشتگوێ نەخرێت.

هۆکارەکانی خوورانی پێستی سەر:

-کڕێش
کڕێش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی خوورانی پێستی سەر، بەهۆی وشکی یان چەوری قژەوە ڕوودەدات.

أسباب قشرة الشعر وطرق علاجها - سطور

-بەرهەمەکانی پێست
هەندێک کەسک دوای بەکارهێنانی خەنە، بۆیە، شامپۆ و نەرمکەرەوەی قژ بەدەست خوورانی پێستی سەریانەوە دەناڵێنن، بۆیە دەبێت ئاگاداربین لەوانەیە هەندێک جۆری پێست هەستیاریان بەو بەرهەمانە هەبێت، لەوکاتەدا پێویستە بیگۆڕیت و شتێکی دیکەی بۆ بەکاربهێنیت.

ما علاقة مستحضرات تجميل الشعر باضطراب الهرمونات في الحمل | الطبي

-هەوکردنی پێست
هەوکردنی پێستی چەور هۆکارێکی باوی دیکەیە کە دەبێتە هۆی خوورانی پێستی سەر، ئەو حاڵەتە ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە زۆر چەورن وەک پێستی سەر و دەموچاو.

علاج التهاب فروة الراس بالاعشاب | مجلة الجميلة

-سەدەف
سەدەف یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانی پێست، دەکرێت تووشی پێستی سەر ببێت و وەک پەڵەیەکی سوور دەردەکەوێت لەوکاتەدا دەبێتە هۆی وشکبوونی پێستی سەر و خوورانی.

صدفية الرأس و التعرف على اسبابها و افضل الطرق لعلاجها - روشتة

-ئەکزیما
تووشی پێستی سەر دەبێت، دەبێتە هۆی سووربونەوەی پێستی سەر و سووتانی هەروەها خوورانێکی زۆر دروست دەکات.

ما هي الإكزيما الدهنية وما علاجها؟ - ديرما أرابيا

-گۆڕانی هۆرمۆن
گۆڕانی هۆرمۆنەکان بەهەر هۆکارێک بێت هۆکارێکی دیکەی خوورانی پێستی سەرە.

اسباب الحكة في فروة الراس، أعراضها وعلاجها | الطبي

-دوودڵی و دڵەڕاوکێی
دوودڵی و دڵەڕاوکێی کاریگەری لەسەر تەندروستی تەواوی جەستە هەیە بە پێستیشەوە، بۆیە هۆکارێکی دیاری خوورانی پێستی سەرە.

Te 'trage curentul'? Adevărul despre acest mit care există doar în România - Exquis

هەرکاتێک خوورانی سەر بۆماوەیەکی درێژ بەردەوام بوو هیچ کەمی نەکرد، هەروەها بووە هۆی بێزارکردن و هەڵوەرینی قژ پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکارەکەی و وەرگرتنی چارەسەری گونجاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا