پۆڵەتیک پرێس
تۆوی سنەوبەر ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین، کالیسیۆم، ئاسن و ماددەبەسوودەکانی دیکەی تێدایە، هەستی تێربوون زیاددەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، سوودێکی زۆری بۆ تەواوی تەندروستی هەیە.
تۆوی سنەوبەر پرێزگاری لە هۆرمۆنەکانی جەستە دەکات، سەرچاوەیەکی سەرەکی مەگنسیۆمە دوودڵی و خەمۆکی کەمدەکاتەوە، هەروەها یارمەتی تەندروستی بیرەوەری و باشتر نوستن دەدات، بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ڕیشاڵ و ڤیتامینەکان پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.
دەوڵەمەندە بە ئاسن یارمەتی جەستە دەدات بەشێوەیەکی باشتر ئۆکسجین بۆ ئەندامەکانی بنێرێت، سوودێکی زۆری بۆ توشبووانی شەکرە هەیە و یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە کە بۆ جەستە پێویستن بەتایبەتی بۆ تەندروستی چاو، قژ و پێست.