ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا: هێشتا هەر سودانی کاندیدمانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کازم عەلی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، “هێشتا محەمەد شیاع سودانی کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی نوێی عێراق”.

لە لێدوانێکدا ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، “چوارچێوەی هەماهەنگی هەنگاو دەنێت بەرەو ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان بەتایبەتی کە لە ئێستادا جوڵە و ڕێککەوتنی کورد بەدیدەکرێت لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار”.

وتیشی، “بەگوێرەی دوایین گۆڕانکارییەکان وا دەردەکەوێت ڕێککەوتن لەناو نێوماڵی کورد هەیە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، ئەمەش چوارچێوەی هەماهەنگی هاندەدات بەرەو دانیشتنی پەرلەمان هەنگاوبنێت و دۆسیەی پێکهێنانی حکومت یەکلابکاتەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، “محەمەد شیاع سودانی هێشتا وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ناوی دەهێنرێت و چوارچێوەی هەماهەنگیش بەوپێیەی کوتلەی گەورەیە هەر خۆی بڕیاردەدات و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکانی دیکە دەکات لەبارەی پێکهێنانی حکومەت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا