یەکێتی کورسیەکی دیکەی بەدەست هێنا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی هەڵبژاردەنەکان ڕایگەیاند، دوای ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەندێک وێستگە، یەکێتی کورسیەکی دیکەی دەست هێناوە.

ئاماژەیان بەوەدا، هەرێم کەمال ئاغا کاندیدی لیستی هاوپەیمانی، لە هەولێر دەنگی پێویستی بە دەست هێناوە بۆ، بوون بە ئەندام لە پەرلەمانی عێراق بەمەش یەکێتی کورسیەکی دیکەی زیاد کردووە، ژمارەی کورسیەکانی بووتە 18کورسی.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان یەکێتی 17 کورسی بە دەست هێنابوو، بەڵام دوای دەربرینی ناڕەزایی سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان ژمارەی کورسیەکانی بووە 18 کورسی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا