کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی کانونی یەکەم، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت باران  لەسەرجەم ناوچەکان دەبارێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە کە ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە ئەمرۆ لەسەر بەشەکانی رۆژئاوای هەرێم تا کاتەکانی دوای نیوەرۆ بەشێوەی نمە بارانە  لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەرۆ کاریگەری ئەم شەپۆلە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و سنووری پارێزگای هەولێر و سەنتەری پارێزگا و بەشی رۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایە بارانی مامناوەندی دەبێت، ئیدارەی راپەرین و سنووری پارێزگای سلێمانی ئاستی دابارینی مامناوەند دەبێت، هەروەها بەفر لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت، کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەدرەنگانی شەودا لاواز دەبێت باران بارین لەسەر زۆربەی ناوچەکەمان کۆتایی دێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.

سبەی پێنجشەممە14ی کانونی یەکەم، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەگشتی نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سلێمانی دەمینێتەوە، لەدوای نیوەرۆ ئاسمان دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و ساماڵ، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16پلەى سیلیزى

سلێمانی :15 پلەى سیلیزى

دهۆک : 15پلەى سیلیزى

کەرکوک : 19پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 17پلەى سیلیزى

زاخۆ : 15پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5پلەى سیلیزى

سۆران : 13پلەى سیلیزى

گەرمیان : 20پلەى سیلیزى

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا