لەسەر فەرمانی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە هێزەکانی ئاسایش لەناو خانەقین دەکشێنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دیالە ڕایگەیاند، “هێزەکانی ئاسایشی کورد لەناو خانەقینەوە فەرمانی کشانەوەیان پێکراوە و ئەوانیش بە فەرمانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای دیالە گەڕاونەتەوە بۆ بارەگای سەرەکی خۆیان”.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، “ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە هێزەکانی ئاسایشیان ئاگادارکردووەتەوە لەوەی لە ناوەندی خانەقین بکشێنەوە و بگەڕێنەوە بۆ بارەگاکانی تایبەت بەخۆیان، ئاسایش فەرمانەکەی جێبەجێ کردووە و پابەند بووە”.

ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوەش کردەوە، “ئاسایش بەهەمیشەیی لە سێ ناوچە کشاوەتەوە کە پێشتر تێیدا ئامادەیی هەبووە و هەر لەسەر فەرمانی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە مەفرەزە گەڕۆکەکانی لەناو بازاڕەکانی خانەقین کشاندووەتەوە”.

لەوبارەیەوە ئازاد فایەق بەرپرسی ئاسایشی خانەقین ڕایگەیاند، ئێمە لە خانەقین لەژێر فەرمانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانداین و منیش خۆم بە بەرپرسێک لە سوپای عێراق دەزانم، هەرچییەکیش دژی ئەم بۆچوونە دەوترێت کردنەئامانجی ئاسایش و ئاشتی کۆمەڵایەتی خانەقینە.

لە سنوورەکانی خانەقین زیاتر لە شەش هێز بڵاوەیان پێکراوە لەنێویشیاندا سوپای عێراق، پێشمەرگە، پۆلیسی فیدڕاڵی، حەشدی شەعبی، ئاسایشی هەرێم و پۆلیسی ناوخۆیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا