پەکەکە: پێویستە دەنگ بە یەکێتی بدرێت و لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتوو بێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆماجڤاکێن کوردستان رایگەیاند، “دەوڵەتی تورک پاش تێکچوونی سوپاکەی لەبەرامبەر بەرخۆدانی هێزی گەریلادا، پارتی دیموکراتی کوردستانی خستە گەڕ، بەڵام ئەو سیاسەتەش سەرنەکەوت و دواجار پەنای بۆ هێرشی کیمیاوی هێناوە”. وتیشی: دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی هەموو باشوور، تورکمانەکان ئامادە دەکات.

جەمیل بایک بە ستێرک تیڤی راگەیاند، “تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا تورکیا ١٥٧ جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، پارتی داد و گەشەپێدان و پارتی دیموکراتی کوردستان چی لە دەستیان دێت با بیکەن، ئەم تێکۆشانە هەر سەردەکەوێت”.

جەمیل بایک سەبارەت بە هەڵوێستی ناتۆ و ئەمریکا لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە رایگەیاند، “بێدەنگی ئەو لایەنانە لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی، بەواتای هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ دەوڵەتی تورکە و پێویستە گەلەکەمان لێپرسینەوە لەم هەڵوێستە بکەن”.

وتیشی: پارتی رێگای گەریلا دادەخات، گەمارۆی خستووەتەسەر هێزی گەریلا و لە بەردەم رێگای هاتوچوونیاندا بۆسە دادەنێت، ئەمە خواستی دەوڵەتی تورکە کە پارتی جێبەجێی دەکات، سەرەڕای ئەوەی کە گەلەکەمان داوا لە پارتی دەکەن، ئامانجی ئەو بۆسانە ئاشکرا بکات و چارەنووسی ئەو گەریلایانەی کە کەوتوونەتە بۆسەکەوە روون بکاتەوە، بەڵام پارتی هیچ راگەیەندراوێک بڵاو ناکاتەوە، هیچ بایەخێک بە رای گشتی کورد نادات و تەنیا دەیەوێت دەوڵەتی تورک رازی بکات.

وتیشی: دوژمنان بەتایبەت لە سەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کۆمەڵکوژییە سیاسییەکانیان زیاد کردووەتەوە، ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی ئاسایی نییە، لایەنگرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و دەرەوەی یەکێتیش سەرەڕای هەموو جیاوازییەکی بیرکردنەوەیان، پێویستە هەوڵبدەن یەنەکە لەم هەڵبژاردنەدا سەربکەوێت و دەستکەوتێکی بەهێزی هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا