ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی پێنجشەممە14ی ئەیلول، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران،” سبەی پێنجشەممە، لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت”.

ماوەی ڕابردوو خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کراوە، تەنها دەنگدان ماوە لەسەری بۆئەوەی بەفەرمی ببێت بە 19یەمین پارێزگای عێراق.

لەکاتێکدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمساڵ لە ڕۆژی 13ی مانگی ئاداردا پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا