پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات؛ تەقەی بەسەر هاوڵاتییەکدا کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەینێت، بەتۆمەتی تەقەکردن بەسەر هاوڵاتییەکدا کەسێکیان دەستگیرکردووە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکێکی جۆری دەمانچەدا.

ئەمڕۆ هەینی، 1ی ئەیلولی 2023،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، پاش ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵا تۆماردەکات کە کەسێک بە دەمانچە تەقەی بەسەردا کردووە، هێزەکانی پۆلیسی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکردوو و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تواندرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی هەواری شارەوە، تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات، چەکێکی جۆری دەمانچەی تۆمەتبارەکەش دەستی بەسەردا گیراوە.

هاوکات، پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبار ( أ،أ، ت لەدایكبووی 1996) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراو و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا