پۆڵەتیک پرێس
نوێنه‌رانی مامۆستایانی ناڕ‌ازی، له‌نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عیراق له‌سلێمانی له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند: داوا لە حکومەتی عێراق ده‌كه‌ین راسته‌وخۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌شبكات.
ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مامۆستایانی ناڕ‌ازی لە سلێمانی ڕایانگەیاند، داواکارییان هەیە سەبارەت بە كه‌یسی مووچه‌ی مامۆستایان و پێویستە بۆیان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و راسته‌وخۆ مووچه‌كانیان له به‌غداوه دابه‌شبكرێت له رێگه‌ی ئه‌و بانكه عیراقییانه‌ی هه‌رێم رێگه به كردنه‌وه‌یان نادات، ئاماژەیان بەوەشدا ماوه‌ی هه‌شت ساڵه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بیانوی جیاجیا و به‌نایاسایی ده‌ستكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كردوه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا 12 مووچه‌ی ته‌واو قه‌رزارن هه‌روه‌ها 36 مانگیش چاره‌كه موچه یان نیوموچه‌یان به‌فه‌رمانبه‌ران داوه.
ڕوونیشیان کردەوە، له‌سه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌و پێدانه‌وه‌ی موچه فه‌وتاوه‌كانمان سكاڵا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌ی كۆماری عیراق و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دادگای باڵای فیدراڵی عیراق ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین به‌ده‌م ئه‌م داوایه‌مانه‌وه بێن و مووچه‌ی مامۆستایان راستوخۆ بخه‌نه سه‌ر عیراق.