ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زیا ناسڕی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2023 کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە زیا ناسڕی ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پڕۆژەیاسای بودجە دەکات.

باسی لەوەش کرد، پڕۆژەیاسای بودجە لە وەزارەتی داراییەوە نێردراوەتە ئەنجومەنی وەزیران و ئەمڕۆ خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای ئەوەی پەسەندکرا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەیەوە ئەنجام دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا