سەدر دوو ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی خستە هاوپەیمانێتیەكەیەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیرێكی پێشووتری حكومەتی عێراق رایگەیاند، هەریەكە لە هادی عامری و عەممار حەكیم كە سەركردەی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی بوون چوونەتە هاوپەیمانێتییەكەی سەدرو حەلبوسی و بارزانییەوە.

بەنگین رێكانی وەزیری پێشووی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق لە تویتەری خۆی بڵاویكردەوە، هاوپەیمانییەكی نوێ لە نێوان موقتەدا سەدر و محەمەد حەلبوسی و مەسعود بارزانی و هادی عامری و عەممار حەكیمدا پێكهێنراوە.

بەپێی رێككەوتنەكنی پێشووتریان، رەوتی سەدرو پارتی و سونەكان كە لە تەقەدوم و عەزم پێكهاتبوون، پێكەوە رێككەتنیان بۆ دابەشكردنی پۆستەكان هەبوو.

بەپێی رێككەوتنەكانیان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان بۆخۆیان یەكلایكردەوە، بەجۆرێك سەرۆكی پەرلەمان بۆ سونەكان و جێگری یەكەم بۆ سەدرو جێگری دووەمیش درایە پارتی.

پێشتر سەدرو چوارچێوەی هەماهەنگی چەند كۆبونەوەیەكیان ئەنجامداوە، بەڵام نەگەشتونەتە رێككەوتن، چونكە سەدر دەیەوێت بەشێك لەو لایەنانە ببنە ئۆپۆزسیۆن و بەشداری حكومەت نەكەن.

لە نوێترین پەیامیشیدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، موقتەدا سەدر جارێكی دیكە جەخت لە هەڵوێستی پێشووی خۆی دەكاتەوە كە ئەویش پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقە لەسەر بنەمانی زۆرینەی نیشتمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا