پۆلیس لەبارەی شەڕەچەقۆكەی هەولێر روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، چەند كاسبكارێك لەسەر شوێنی كاركردن بووەتە شەڕیان و بەو هۆیەوە شەش كەس بە چەقۆ برینداربوون.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، دوای ئەوەی ئاگادار كرانەوە كەوا لە بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی (ڕۆژئاوا) شەڕ لە نێوان چەند كەسێك ڕووی داوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەركەوت كە چەند كاسبكارێك لەسەر شوێنی كاركردن بووەتە شەڕیان و لە ئەنجامدا شەش كەس بە چەقۆ برینداربوون ببوون.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بریندارەكان گەیەندرانە نەخۆشخانە و چەند كەسێكیش بە تۆمەتی تێوەگلان لەو شەڕە، دەستگیر كران و ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەریان گیرایە بەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا