پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ئاڵادا ڕایگەیاند، دابڕان و لێكترازان و ناكۆكى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى يه‌كتر، شكستى هه‌موومان و شكستى هه‌رێمى كوردستانه.
ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كان و پارتى و يه‌كێتى به‌تايبه‌تى، به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى سه‌رده‌كه‌ون. شكستى هيچمان سه‌ركه‌وتنى ئه‌ويتر نييه. سه‌ركه‌وتن و شكستى هه‌موومان پێكه‌وه‌يه. له يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييدا، هه‌موومان و هه‌موو گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه براوه و سه‌ركه‌وتوون.
وتیشی، “مانه‌وه و سه‌ركه‌وتن و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نيا به ته‌بايى و يه‌كڕيزيمان ده‌كرێت. هێز و ئاماده‌يى و سه‌نگ و قورساييمان له به‌غدا و لاى هاوپه‌يمانان و دۆستانمان له جيهان، به ته‌بايى و يه‌كڕيزيمان ده‌بێت”.
لە کۆتایی قسەکانیدا دووپاتی کردەوە، ئه‌مڕۆ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا جارێكى ديكه داوا له هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌كه‌ين كێشه و ناكۆكى به‌لاوه بنێن و به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن چاره‌سه‌ريان بكه‌ن. يه‌كڕيزى و ته‌بايى بپارێزن. با پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و فيدراڵى و كاركردن له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ گه‌لى كوردستان، هه‌موومان پێكه‌وه كۆبكاته‌وه.