پۆڵەتیک پرێس
توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە چەندین هۆکاری هەیە نەخۆشی شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە زیاددەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی خۆراکی و ڕۆژانە گاریگەری زۆریان لەسەر تەندروستی گورچیلە هەیە.
خراپترین خواردنەکان بۆ تەندروستی گورچیلە:
-گۆشتە ئامادەکراوەکان
گۆشتە ئامادەکراوەکانی وەک هۆت دۆگ، بەرگر و هەموو جۆرەکانی دیکەش، مەترسییەکی زۆریان بۆ تەندروستی گورچیلە هەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر سۆدیۆمیان تێدایە.
-خواردنەوە گازییەکان
ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە و کالۆریان زۆرە دەبنە هۆی قەڵەوی و دروستبوونی کێشەکانی گورچیلە.
-پەتاتەی سوورەکراو
پەتاتەی سوورەکراو(فینگەر) بەیەکێک لە خراپترین خواردنەکان بۆ تەندروستی گورچیلە دادەنرێت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم و چەوری تێدایە هۆکارن بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە.
-مایۆنیز
لە بەشێکی زۆر زەڵاتە و لەفەکاندا بەکاردەهێنرێت، یەک کەوچک مایۆنیز نزیەکی 103 کالۆری تێدایە زیانی بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی بۆ گورچیلە.