ئاوی گەرم یان سارد..کامیان سودی بۆ تەندروستی هەیە؟

پۆڵەتیک پرێس

تاکو ئێستا زانایان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە، ئاوی سارد و ئاوی گەرم، بۆ ڕوونکردنەوەی سودەکانی سەبارەت بە تەندروستی قژ و پێست و خۆراکی جەستەوە

رو هانتریس ڕاوێژکاری بواری خۆراک دەڵێت، ئاو سەرچاوەی سەرەکی ڕێکخستنی خۆراکی جەستەیەو پاڵپشتێکی بەهێزە بۆ ئەو ئەرکانەی لەجەستەدا ڕوودەدات، هەروەها بەرپرسی سەرەکی ڕێکخستنی پلەی گەرمای لەش و ئەرکەکانی گورچیلەو هەرسکردن و دەماخە.

هەروەها هانتریس ئاماژەی بەوەدا، کە زۆر ڕێگە هەیە بۆ بەکارهێنانی ئاو هەریەکەیان سودی تایبەتی و جیاوازی خۆی هەیە

ئاوی گەرم یاخود سارد لە کاتی ڕاهێنانی وەرزشی؟

بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی لێدانەکانی دڵ لەکاتی وەرزش کردن، هەروەها لەدەست دانی کەمێکی گرنگی ئاوی جەستە، گرنگە کە دوای ڕاهێنانەکە شلەمەنی یاخود ئاو بخۆیتەوە.

هەروەها هانتریس ئاماژەی بەوەدا، پلەی گەرمای ئەو ئاوەی کە دەیخۆیت لە کاتی وەرزش کردندا گرنگە، چونکە لەو کاتەدا پلەی گەرمی لەش بەرزبۆتەوە.

ڕووینیشی کردەوە خواردنەوەی ئاوی سارد، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمای لەش هەربۆیە ڕەنگە باشتر بێت لە کاتی وەرزش کردندا ئاوی سارد بخۆیتەوە سودی زیاتری دەبێت، بەپێی توێژینەوەکانیش خواردنەوەی ئاوێک کە پلەی گەرماکەی ١٦ پلەی سیلیزی بێت چارەسەری وشک بوونەوە دەکات دوای وەرزش کردن.

ئاوی گەرم یان سارد بۆ هەرس کردن؟

ئاوی سارد دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر کرداری هەرس کردن هەبێت، کیم پلازا ڕاوێژکاری خۆراک، تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە ڕەنگە توشی هەندێک نەخۆشی ببیت، هەروەها بەپێی توێژینەوەکان ئاوی گەرم یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئاسان کردنی کرداری هەرس و خەوێکی باش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا