پۆڵەتیک پرێس
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان یارمەتی پاکبوونەوەی جەستە و خانەکان دەدەن، سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری دوادەخەن بەپێی ماڵپەڕی”livescience”.
هەشت خواردن دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان:
-تەماتە
دەوڵەمەندە بە لایکۆبین جۆرێکە لە دژەئۆکسانەکان کە پێیان دەوترێت کارۆتینەکان.
-سیر
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیە جیاوازەکان کەمدەکاتەوە.
-شوکولاتەی ڕەش
ژمارەیەکەی زۆر خەڵک لەجیهاندا خواستێکی زۆریان بۆ شوکولاتە هەیە کە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، بەڵام باشترە شوکولاتەی ڕەش زیاتر بخورێت لەجێی شوکولاتەی بەشیر یان سپی.
-جگەر
جگەری مانگا، مریشک یان هەر جۆرێکی دیکەی ئاژەڵ ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەیان تێدایە جۆرێکە لە دژەئۆکسانە بەهێزەکان یارمەتی تەندروستی ئێسک و بینین دەدات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە.
-کەلەرم
بێتاکارۆتین و ڤیتامینەکانی تێدایە هەموویان دژەئۆکسانێکی زۆر باشن.
-بیبەری سووری شیرین
سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکانە ڕێگری توشبوون لە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەکات.
-پەتاتەی شیرین
سەرچاوەیەکی باشی بێتاکارۆتینەکانە جۆرێکە لە دژەئۆکسانەکان ڕۆڵێکی گرنگی لەچارەسەرکردنی نەخۆشییەکاندا هەیە.
-هەنار
ئەم میوە سوودێکی زۆری لە چارەسەرکردنی هەوکردنەکاندا هەیە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک فشەڵبوونی ئێسکەکان، شەکرە لەجۆری دوو و زەهایمەر کەمدەکاتەوە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە.