چای گەرم چۆن لە هاویندا جەستە فێنک دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

زۆربەمان دەزانین خواردنەوە ساردەکان لە کەش و هەوای گەرمی هاویندا پلەی گەرمی لەشمان دادەبەزێنێت ، بەڵام هەرگیز زانیوتە کە خواردنەوە گەرمەکانی وەک چا زیاتر توانای فێنک کردنەوەی لەشی هەیە لە هاویندا؟

هەرچەندە تا ئێستا بەڵگەی تەواو نیە بۆ ئەوەی خواردنەوە گەرمان پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت لە هاویندا، بەڵام بەپێی هەندێک توێژینەوە کە لە زانکۆی ئۆتاوا ئەنجام دراوە، بڕێکی کەم لە خواردنەوە گەرمەکان تەنها دەبێتە هۆی کەمێک ئارەق کردنەوەی جەستە پلەی گەرمی لەش بەرز ناکاتەوە.

ئارەق کردنەوەش دەبێتە هۆی ساردبوونەوەی جەستە، ئەمەش وا دەردەخات خواردنەوە گەرمەکان باشترن بۆ فێنک کردنەوەی جەستە لە خواردنەوە ساردەکان بەڵام بە چەند مەرجێکی دیاریکراو، کاتێک هەست بە فێنک بوونەوەی جەستەت دەکەی کە ئارەقەکەت تەواو ببێت بە هەڵم لە کاتێکدا ئەمە پێچەوانەی خواردنەوە ساردەکانەو ڕاستەوخۆ هەستی پێ دەکەیت.

فێنک کردنەوەی جەستە لە ڕێگەی خواردنەوە گەرمەکان یارمەتیت نادات، ئەگەر هاتوو ڕێژەیەکی زۆر ئارەقت کردەوە یان کەش و هەوا شێی زۆر بوو، جلو بەرگت لە بەرابوو بگرە دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر گەرمات ببێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا