ئامۆژگاریەکان لە ڕەمەزاندا بۆ ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک لەو کەسانەی بەڕۆژوو دەبن، تەندروستی دڵیان جێگیر نیە، چەند ئامۆژگاریەک هەیە بۆ ئەو کەسانە تاوەکو لە مانگی ڕەمەزاندا بتوانن ڕۆژوو بگرن بە شێوەیەکی تەندروست و کاریگەری خراپی لەسەر دڵیان نەبێت.

پزیشکان داوا دەکەن، ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە پێویستە سەرەتا ڕاوێژ بە پزیشک بکەن، تاوەکو بتوانن سیستمی خواردنیان بۆ دیاری بکات.

ئامۆژگارییەکانیتریش بریتین لە گرنگیدان بە خواردنی سەوزەو میوە، هەروەها ئەو خواردنانەی سەرچاوەی پرۆتینن بەڵام پرۆتینی کەم چەوری و نیشاستە

هەروەها یەکێکیتر لە ئامۆژگارییەکان بریتیە لە، کەم کردنەوەی خوێ و بەکارهێنانی ئەو خواردنانەی لە قوتودان، لەگەڵ سوێری و ترشی وەک ترشیات و جۆرەکانیتر، باشتر وایە ئەو کەسانە دوور بکەونەوە لە خواردنی سورەو کراو خواردنی دیکە لە جێگەی بخۆن، ڕۆنی سروشتی بەکار بهێنن،خواردنی ئاو شلەمەنی بە رێژەی پێویست، گرنگی بە وەرزش کردن بدەن وە ڕۆیشتن و ڕاکردن بە تایبەت لە دوای نانی بەیانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا