پۆڵەتیک پرێس
مۆز یەکێکە لەو میوانەی ڕێژەیەکی زۆری پێکهاتووە لە پۆتاسیۆم، پۆتاسیۆمیش یەکێکە لەو کانزایانەی ڕوبەڕووی ڕێژەی خوێی لەش دەبێتەوە و یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات، بۆیە مۆز بە باشترین میوە دادەنرێت بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن.
هەندێک کەس هەیە تامی مۆزیان پێخۆش نییە و نایخۆن لەو کاتەدا دەتوانن میوەکانی شاتوو، شلیک یان ترێ بخۆن ئەگەری توشبوون بە پەستانی خوێن کەم دەکەنەوە.
لەگەڵ ئەوانەشدا پێویستە ڕێژەی خوێ لە سیستمی خۆراکیدا کەم بکرێتەوە، چالاکی وەرزیش بەڕێژەیەکی گونجاو ئەنجام بدرێت، ئەو کەسانەش کە کێشیان زۆرە کێشیان دابەزێنن، چونکە دابەزاندن و هاوسەنگ کردنی پەستانی خوێن ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەم دەکاتەوە.