چوار ڕێگا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن

پۆڵەتیک پرێس

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن گاریگەری لاوەکی زۆری لەسەر جەستە دەبێت و چەندین نیشانەی سەرەتایی هەیە وەک ئازاری سنگ، گێژبوون و سەرئێشە، لەهەندێک دۆخی قورسدا لەوانەیە ببێتە هۆی نۆبەی دڵ.

بەشێوەیەکی گشتی توشبووانی بەرزی پەستانی خوێن دەرمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەکاردەهێنن، بەڵام سیستمی خۆراکی تەندروست ڕۆڵێکی گرنگی لە کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێندا هەیە بەپێی ماڵپەڕی”ndtv”، پسپۆری بواری خۆراک لۆڤینت پاترا رایگەیاند، ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکەن، چونکە کاریگەری سۆدیۆم لەجەستەدا کەمدەکەنەوە ئەو خواردنانەشی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەک مۆز، سپێناخ و تەماتە.

بەم چوار ڕێگایە کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن بکە:

-کەمکردنەوەی خوێ و خواردنی خۆراکە تەندروستەکان بەتایبەتی ئەوانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم سوودێکی زۆریان لە کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێندا هەیە.

-دابەزاندنی کێش یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.

-وەرزشکردن یان ڕۆژانە ڕۆیشتن بەپێ سوودێکی زۆری بۆ دابەزین و کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن هەیە.

-وازهێنان لە جگەرەکێشان بەیەکێک لە ڕێگا باشەکان بۆ دابەزینی پەستانی خوێن دادەنرێت و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا