پۆڵەتیک پرێس
بەهێزبوونی بەرگری جەستەی منداڵ زۆر گرنگە بۆ دووربوون لە نەخۆشیەکان و هەبوونی تەندروستییەکی باش، بەشێک لە خواردن و خواردنەوەکان سوودێکی زۆریان بۆ بەهێزبوونی بەرگری هەیە.
بەشێوەیەکی گشتی هەموو میوە و سەوزەواتەکان سوودیان بۆ تەندروستی هەیە، چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکان، سەوزەواتە ڕەنگ سەوزەکانی وەک سپێناخ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی یارمەتی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سپییەکان دەدات کە بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
میوە و سەوزەواتە ڕەنگ سوورەکانی وەک تەماتە، شوتی، پاپایا، شلیک و ترێ دەوڵەمەندن بە لایکۆبین جۆرێکە لە دژەئۆکسانەکان پارێزگاری لە خڕۆکە سپییەکان دەکات، ئەو سەوزەوات و میوانەی ڕەنگیان سووری یان مۆرە وەک چەوەندەر، پیازی سوور، هەنار، تووی سوور و ڕەش گەنجینەیەکی ڤیتامینەکانی ئەی و بی سین کە زۆر گرنگن بۆ بەهێزبوونی بەرگری جەستە، مزرەمەنیەکانی وەک لیمۆ، پڕتەقاڵ و سندی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدەن.