خۆت لەم پێنج زیانەی مانگۆ بپارێزە

پۆڵەتیک پرێس

مانگۆ یەکێکە لەو میوانەی ژمارەیەکی زۆری خەڵک حەزی پێ دەکات، بەڵام زیادەڕەویی کردن تیایدا دەبێتە هۆی هەوکردنی کۆئەندامی هەرس.

بەپێی بڵاو کراوەکان، مانگۆ کاریگەریەکی زپری هەیە لەسەر تەندروستی کۆ ئەندامی هەرس، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە بەوە ناسراوە توانای ڕەکخستنی کرداری ڕیخۆڵەکانی هەیە.

زۆرخواردنی مانگۆ دەبێتە هۆی توشبوونت بەم حاڵەتانە

١-سکچوون

بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، زۆر خواردنی بە تەنها دەبێتە هۆی ئەوەی توشی سکچونت بکات.

٢-ئاوسان و غازاتی ناوسک

زۆر خواردنی مانگۆ دەبێتە هۆی جوڵەی زۆری ڕیخۆڵەکان، بەهۆشیەوە غازاتێکی زۆر لە ناوسکدا دروست دەکات و دەیئاوسێنێت.

٣-قورس کردنی وەرگرتنی ماددە خۆراکیەکان

کاتێک ڕیشاڵەکان زۆر دەبێت، لەش بە قورسی ماددە خۆراکیەکانیتر وەردەگرێت، وەک کانزاکانی مەگنسیۆم و کالسیۆم و زینک و ئاسن.

٤-زیادبوونی کێش

مانگۆ ڕێژەیەکی زۆر لە شەکری تێدایە، زیادەڕەوی کردن لە خواردنیدا دەبێتە هۆی وەرگرتنی کالۆریەکی زۆر و زیادبوونی کێش.

٥-هەستیاری

هەندێک جەستە توشی هەستیاری دەبێت بە مانگۆ، ماددەی یۆریشیۆل ی تێدایە هەندێک کات دەبێتە هۆی هەوکردنی پێست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا