مەترسییە بکوژەکانی خواردنەوەی چا

پۆڵەتیک پرێس

زانیارییەکان مەترس چای گەرم ئاشکرا دەکەن، ئەگەر پلەی گەرمیەکەی لەسەرو ٦٥وە بێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ڕۆژنامەکاندا بڵاو کراونەتەوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە تەندروستی ٥٠٠هەزار کەس لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەرکەتووە، خواردنەوەی چا ئەگەر پەی گەرمیەکەی لە ٦٥ پلە زیاتر بێت ئەگەری هەیە توشی شێر پەنجەی سورێنچکت بکا.

بەپێی وتەکانی پزیشکی پرۆفیسۆری تایبەت بە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس، مردن بە هۆی شێرپەنجەوە پلەی شەشەمی هەیە لە جیهاندا.

پرۆفیسۆرەکە پێی وایە، کە ئەم نەخۆشیە ڕەنگە هەندێک کات بۆ ماوەیی بێت بەڵام، هۆکاری زۆریسی هەیە کە لە لێکۆڵینەواکانی ئەم دواییانەدا دەرکەوتووە، مەترسی شێرپەنجەی سورێنچک بەشێکی زۆری بە هۆی خواردنەوەی چای زۆر گەرم یاخود خورادنەوە زۆر گەرمەکانەوەیە.

مەترسی ئەم نەخۆسیە زیاد دەکات، ئەگەر هاتوو کەسێک جگەرە بکێشیێت، یاخود خواردنەوە کهولیەکان بخواتەوە.

پرۆفیسۆرەکە ئاماژە بەوە دەدات، ئەگەرکەسی جگەرە کێش بەرێژەیەکی زۆر چای گەرم بخواتەوە، مەترسی توشبوونی بە شێرپەنجەی سورێنچک پێنج جار زیاد دەکات.

هۆشیاریش دەدات دەربارەی ئەوەی، کە کەمێک بوەستی دواتر چایەکە بخۆیتەوە، لە ڕۆژێکیشدا ٣ بۆ ٤ کوپ چا گونجاوە بخورێتەوە، هەروەها دەڵێت کە قوتدان بە شێوەیەکی قورس ڕەنگە نیشانە بێت بۆ شێرپەنجەی سورێنچک باشتر وایە زوو سەردانی پزیشک بکەی بۆ دەست نیشان کردنی نەخۆشیەکەو چارەسەرکردنی بە ئاسانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا