ئایا کاڵەک یارمەتی دابەزینی کێش دەدات؟

پۆڵەتیک پرێس

کاڵەک یەکێکە لە میوە هاوینەیە بەناوبانگەکان، دەوڵەمەندە بە بێتاکارۆتینەکان، ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کاڵەک ڕێژەیەکی زۆر ئاو و ڕیشاڵەکانی تێدایە و کالۆری کەمە، ئەوەش هەستی تێربوون زیاددەکات و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، بۆیە دەتوانرێت لەنێوان ژەمەکاندا پارچەیەک یان دوو پارچەی لێبخورێت بۆ کەمکردنەوەی هەستی برسێتی.

الكنتالوب وفوائده الصحية وقيمه الغذائية | عربي بوست

لەگەڵ ئەوەشدا کاڵەک دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی، سی و دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست، چاو، ئێسکەکان و بەهێزبوونی بەرگری جەستە هەیە، ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات و بۆ تەندروستی دڵ گرنگە، ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو سوودەشدا پێویستە زیادەڕەی تێدانەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا