پۆڵەتیک پرێس
خواردنەوەی ئاوی شلەتێن بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ یان تەواوی ڕۆژەکە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکات.
بەپێی ماڵپەڕی”news18″ خواردنەوەی ئاوی شلەتێن ئەم سوودە سەرسوڕهێنەرانەی بۆ جەستە هەیە:
-سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەدەست جیوبەوە دەناڵێنن، یارمەتی کەمکردنەوەی گیرانی لوت، کۆکە و هەوکردنی گەروو دەدات.
-سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە، یارمەتی باشتربوونی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات و غازات کەمدەکاتەوە.
-چارەسەری قەبزی دەکات.
-ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی دوودڵی و هێورکردنەوەی جەستە هەیە بەتایبەتی دوای ماندوبوونی زۆر.
-پارێزگاری لە گەرمی جەستە و شێداری دەکات و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکات.