یابان ژمارەی موشەکە باڵدارە دوورمەوداکانی زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی بڵاوکراوەی ڕۆژنامەکانی یابان، حکومەتی ئەو وڵاتە خوێندنەوە بۆ پلانی زیادکردنی ژمارەی موشەکە باڵدارە دوورمەوداکانی دەکات کە لە هێزە بەرگرییە ناوخۆییەکاندا بەکاردەهێنرێن.

بەگوێرەی ئەو بڵاوکراوانە، حکومەتی یابان بەهۆی گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئەمنی ناوچەکە خوێندنەوە بۆ پلانی زیادکردنی ژمارەی موشەکە باڵدارە دوورمەوداکانی دەکات و پلانی هەیە ژمارەیان بگەیەنێتە هەزار موشەک.

ئەوەش هاتووە، یابان پلان بۆ ئەوە دادەنێت موشەکەکان لە جۆری تایپ 12 کە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای (Mitsubishi Heavy Industries)ە نوێبکاتەوە و مەودای فڕینەکەی لە چەند سەد کیلۆمەترێکەوە بکاتە هەزار کیلۆمەتر، تا لەتوانایدا هەبێت لەکاتی بوونی هەڕەشە بە ئاسانی ئامانجەکەی بپێکێت.

ئەم هەوڵانەی یابان لە کاتێکدایە، لە ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان چین و تایوان لە ئاستێکی خراپدایە و مەترسی ڕوبەڕوبوونەوەیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا