لوقمان وەردی: هەڵبژاردنێکی دوور لە ساختەکاریمان دەوێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمان ڕایگەیاند، “ئێمە سوورین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن”.

ئەمڕۆ هەینی لوقمان وەردی ئاشکرایکرد، پێشتر پڕۆژەیاسایەکمان پێشکەشکردووە کە تایبەتە بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و لە 26 ماددە پێکهاتووە.

وتیشی، ئەم بابەتە پێویستی بە دانیشتن و کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکان هەیە تا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

جەختی لەوەش کردەوە، سوورن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەموارکردنەوەی یاساکە و وتیشی، “هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردمان دەوێت دووربێت لە ساختەکاری”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا