لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی پلانی رۆژانی جەژنی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی كۆبوونەوە و پلانی ڕۆژانی جەژنیان ڕاگەیاند و داوادەكەن هاوڵاتیان  پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و دروبکەونەوە لە دروستكردنی قەرەباڵغی و بۆنە كۆمەڵایەتییەكان.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی  لیژنەی باڵای ئه‌منی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆرۆژانی جەژنی رەمەزان هێزە ئەمنییەکان و لایەنەکان پەیوەندیدارەکان لەئامادەباشیدان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و رێکارەکانی پاراستنی ئاسایش و تەندروستی هاوڵاتیانیانیش ئامادە دەكەن و بەپێویستی دەزانن هاوڵاتیانیش هاوكاری دەزگا ئەمنییەكان بكەن.

وتیشی، ڕێوشوێنی پێویستیان  بۆ هەر حاڵەتێك و رووداوێكی نەخوازراو گرتۆتەبەر.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ بۆ رۆژانی جه‌ژن ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییانمان له‌ كه‌شێكی ئارام، ته‌ندروست و سه‌لامه‌تدا ئه‌و بۆنه‌ ئاینییه‌ به‌ڕێبكه‌ن

پارێزگاری سلێمانی داوای لە هاووڵاتییان كرد، خۆپارێزی بكەن و هەوڵبدەن  قەرەباڵغی دروست نەكەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا